
دیكۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە بە فەرمی دووپاتی كردەوە كە ڤیتۆر ڕۆكی لە سەرەتایی مانگی یەكەوە دەبێتە یاریزانی یانەكە، لاوە بەڕازیلییەكە دوایین یاری خۆی لەگەڵ پارانێنسێ ئەنجامدا و ئێستا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری بكات.
بەپێی رای چاودێران ئەم گرێبەستە كێشە بۆ پێگەكەی لیڤاندۆڤسكی درووست دەكات، بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەمان بۆ چوونیان نییە و لە دواین لێدوانیدا دیكۆ بە روونی باسی لەو بابەتە كرد.
سەبارەت بەوەی بۆچی گواستنەوەی یاریزانان بۆ كۆتایی وەرز دوانەخرا و لە زستاندا هێرشبەرێك دەگوازنەوە، دیكۆ وتی: ڕۆكی یاریزانێكە كە پێشتر گرێبەستمان لەگەڵدا كردووە، هەر دەمانگواستەوە، بژاردەی ئەوەمان هەبوو كە لە مانگی یەكدا لەگەڵمان بێت، ئەو یاریزانێكی فرە پۆستە لە هێرشبەریدا بۆیە لەگەڵ چاڤی گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە باشترین بڕیار ئەوەیە دەستبەجێ ڤیتۆر ڕۆكی بگوازینەوە.
دیكۆ هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە هاتنی ڕۆكی هیچ كێشەیەك بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و شوێنی ئەو لە پێكهاتەی ئاساییدا دروست ناكات چونكە شێوازی یاریكردنیان جیاوازە.