
عوسمان دێمبلی یاریزانی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە یارییەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان رایگەیاند، بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پاریس ئامانجی سەرەكییە، لە سەرووی تۆپی ئاڵتونییەوەیە.
دەشڵێت: من بە تەواوی سەرنجم لەسەر سەركەوتنی تیپەكەمە نەك نازناوی تاكەكەسی، بێگومان بیر لە خەڵاتی باڵۆن دۆر دەكەمەوە، بەڵام هەوڵدەدەم ئەوە لە مێشكم دەربهێنم و زیاتر بیر لە سەركەوتنی پاریس بكەمەوە.
وتیشی: ئینتەر تیپێكی گەورەیە و شایەنی ئەوەیە لە یاری كۆتاییدا بێت، چوار بۆ پێنج ساڵە پێكەوە یاری دەكەن، وەك پشتی دەستەكان یەكتر دەناسن، لە بەرگری و هێرشبردنیشدا نایاب و ناوازەن، گرنگە تا كۆتایی جدی بین.
دیمبلی وتیشی: زۆر جار ئەمەم وتووە، ڕەنگە لەگەڵ كیلیان ئەم وەرزە تیپێكی بەهێزتر بووباین، كەس نازانێت، بەڵام خەونی یاریكردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید هەبوو، ئێمەش سەرنجمان لەسەر كاری خۆمانە.