پاش بردنەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە جامی نەیشنس لیگ بەرامبەر بەلجیكا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام، دیشامپی راهێنەری كەڵەشێرەكان ئاماژەی بەوەكرد، كاروانی یاریكردنی كیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە دەست پێدەكات و دڵنیام دەتوانێت گۆڵی زۆر زیاتر تۆماربكات.

راهێنەرەكە وتیشی كیلیان لەگەڵ ئێمە ڕۆڵی سەركردە دەبینیت و ئاستێكی زۆرباش پیشكەش دەكات، هیچ كەسێك ناتوانێت رەخنە لە ئاستی بگرێت.

دیشامپ ئەوەشی راگەیاند دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكانم و ئاستێكی باشیان پیشكەشكرد، دەبێت زیاتر كاربكەین و هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بردنەوەی سەرجەم یارییەكان و ركابەری كردن لەسەر نازناوەكان.

راهێنەرەكە ئەوەشی نەشاردەوە بردنەوە لە هەڵبژاردەی بەلجیكا زۆرقورسبوو چونكە خاوەنی كۆمەڵیك یاریزانی زۆرباشن لەسەرجەم پێگەكاندا و یەكێكن لە هەڵبژاردە زۆرباشەكان.