پێش روبەڕوبوونەوەی بەلجیكا، دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند، تەواوی هەوڵی خۆی دەدات تا هەڵبژاردەكەی ئامادە بكات بۆ ئەوەی ببنە هۆی بێزاری هەڵبژاردەی بەرامبەر و بەرگرییەكی نایاب ئەنجامبدەن.

سەبارەت بە گەیشتنی یارییەكەشیان بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان راهێنەرەكە وتی: دەبێت خۆمانی بۆئامادە بكەین، ئێمە زانیاریمان لەسەر ڕكابەرەكانمان هەیە و هەروەها دەزانین یاریزانەكانمان توانای چییان هەیە، ئەگەر تەماشای كۆتا یاریمان بكەنەوە دەبینن لە نێوان ئەوانەی دەتوانن لێدانی سزا بە باشی جێبەجێ بكەن و ئەوانەی جێبەجێیان كرد جیاوازی هەیە.

دیشماپ دەربارەی قۆناغی كرانە دەرەوەی یۆرۆش باسی لەوەكرد، ئەوان لە قۆناغێكی نوێی پێشبڕكێكەدان و چانسی دووەمیان لە بەردەستدا نییە، بێگومان ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتوون بەو قۆناغە بەهێزترن لەوانەی ماڵئاوایانكردووە.