
فەرەنسا بەرامبەر پۆڵەندا یاری دەكات و دیدێر دیشامپی راهێنەری كەڵەشێرەكان باسی لەوەكرد، كە كیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان ئامادەیە و بەشداری لە یارییەكەیان بەرامبەر پۆڵەندا دەكات.
دوپاتیشیكردەوە، بارودۆخی كیلیان باشە و رۆژ بەڕۆژ باشتر دەبێت، دەتوانێت بڵێت ئەو كێشەی نییە و وردە وردە لەگەڵ ماسكەكەی رادێت، هەرچەندە كاریگەری لەسەر هەناسەدان نابێت، بەڵام دەكرێت بینینی رێژەی كەمبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت بە هەمان حەماسەت كە بەرامبەر هۆڵەندا یاریان كرد رووبەرووی پۆڵنەدا ببنەوە بەڵام ئامانجیان بردنەوەی یارییەكەیە.
باسی لەوەشكرد، بێزار و بێزاربوون لەو هەموو هەلانەی بەرامبەر هۆڵەندا لەدەستیاندا و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن، بەڵام نیگەران نییە لە قسەی میدیاكان لەسەریان، لەبەر ئەوەی پشتگیری هاندەرانیان هەیە.