
دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێش رووبەڕووبوونەوەی كڕواتیا وتی: فشارەكان زۆرن بەهۆی خشتەی چڕ و پڕی یارییەكانەوە، زۆربەی یاریزانەكانمان سێ ڕۆژ جارێك یارییەك لەگەڵ یانەكانیان ئەنجام دەدەن پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەوە بكەن، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاستی جەستەیی ئەوان دەبێت، بەڵام ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین.
دەشڵێت: كیلیان زۆر باشە، باری تەندروستی باشە، هەرچەندە یاریی رابردوو زۆر كاریگەر نەبوو بەڵام لە یاریگادا بینیم هەوڵێكی زۆری دەدا و رۆڵی خۆی دەگێڕا.
دیشامپ باسی لەوەشكرد، مۆدریچ یاریزانێكی گەورەیە، هەمیشە یەكلاكەرەوە و كاریگەر بووە، هەروەها پیشەگەرێكی گەورەیە و دەزانێت چۆن تیپەكەی بەڕێوەببات و كاریگەری لەسەریان هەبێت.
وتیشی: من یەكێك نیم لە هاوڕێ نزیكەكانی زیدان، بەڵام لە دوایین یەكتر بینین قسەی زۆرمان كرد و بیرۆكەكانمان ئاڵوگۆڕ كرد، بەیەكەوە كارمان كردووە و رێزێكی زۆر لە نێوانماندا هەیە.