
پێش روبەڕوبوونەوەی بەلجیكا، دیدێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند، پێشتریش ئاماژەی بەوەكردووە پشت بە یاریزانە لاوەكان دەبەستێت و هۆكاری ئەنجامی یاری پێشووشیان بەهۆی بەهێزی ئیتاڵیاوە بووە.
باسی لەوەشكرد، ئەوان ئەگەر بە پێكهاتەی یۆرۆ یارییانبكردایە بێگومان باشتر دەبوون بەڵام دەیانەوێت پێكهاتەی جیاواز و یاریزانی جیاواز تاقیبكەنەوە و ئەم كارەشی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا گرنگە.
راهێنەرەكە جەختی لەوەشكردەوە، رەخنە هەمیشە هەبووە، بۆ یاری داهاتوویان هەوڵدەدەن ئاستیان باشتر بكەن و لە بەلجیكا ببەنەوە، تا ئێستاش بڕیارینەداوە یاری بە كام گۆڵچی دەكات.
سەبارەت بە مباپێش رایگەیاند، یاریزانەكە لە یاریگادا ئازادە لە چی شوێنێك یاریدەكات، بەڵام بێگومان خۆی حەزی بە یاریكردنە لە باڵی چەپی یاریگا، وە دەتوانێت لەنێو یاریگاشدا شوێنی خۆی بگۆڕێت.