فیل فۆدینی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكیدا ئەزموونی رووبەڕووبونەوەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید بە هەستێكی خۆش ناوبرد.

فۆدین دەڵێت، هەرچەندە وەرزی رابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دۆڕاین بەڵام چێژێكی زۆرم بینیوە لە یاریكردن لەو یاریگایەدا چونكە كەش و هەوایەكی نایابی هەبووە.

رونیشیكردەوە، یاریەكە بە شێوە نەرۆیشت كە پلانیان بۆ دانابوو چونكە ئاستێكی نایابیان پێشكەشكرد و شایستەی ئەوە بوون بچنە یاری كۆتایی بەڵام دڵتەنگ نەبووە بە یاریكردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

دەشڵێت، لە ئێستادا دەرفەتێكی گەورەمان لەبەردەمدایە و دەبێت متمانەی تەواومان بە خۆمان هەبێت كە دەتوانین سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی بەدەستبهێنین، پێشتر گەیشتوینەتە یاری كۆتایی و سەلماندومانە كە دەتوانین ئەو ئەركە جێبەجێبكەین.