بارسێلۆنا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزانەكە راگەیاند، گرێبەستەكەی تاوەكو هاوینی ساڵی 2025 دەبێت.

گواستنەوەی ئینیگۆ بۆ بارسێلۆنا بەشێوەیەكی بێبەرامبەرە، دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیك بیلباو كۆتاییهات.

 بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكان، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە 400 ملیۆن یۆرۆیە.

 گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێز، دووەم گرێبەستی گواستنەوەی ئەم هاوینەیە بۆ یانەی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی گرێبەستێكی بێبەرامبەر لەگەڵ ئیلكای گوندۆگان، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی واژۆكرد.