
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ڤیتۆر رۆكی، هێرشبەری بەرازیلی و یانەی ئاتلێتیكۆ پاراناینسی بەرازیلی كە ناسراوە بە رۆنالدۆی نوێ بۆ ریزەكانی راگەیاند.
بارسێلۆنا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزانەكە راگەیاند، گرێبەستەكەی تاوەكو ساڵی 2030 دەبێت، كۆی گشتی گرێبەستەكەی بە گۆڕانكاری و پاداشتەكانەوە دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ كە 26 ملیۆن یۆرۆی بەپێی گۆڵ و ئاستی یاریزانەكە و بەشداریكردنی لە یارییەكاندا بۆ گرێبەستەكەی زیاد دەكرێت.
5 ملیۆن یۆرۆ لە ئەگەری بردنەوەی یەكێك لە سێ پلەكانی پێشەوەی باڵۆن دۆر بۆ گرێبەستەكەی زیاد دەكرێت.
یاریزانەكە هێرشبەرە و لە سەرەتای ساڵی 2024 پەیوەندی بە ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكەوە دەكات.
ڤیتۆر رۆكی تەمەنی 18 ساڵە، لە شاری تیمۆتیۆی ویلایەتی میناس گێرایس لەدایكبووە، لە 2015 لە ئاتلێتیكۆ مینێرۆ دەركەوت، 2019 چووە كروزێرۆ و ئێستا لە ئاتلێتیكۆ پارانینسییە، لە 82 یارییدا 28 گۆڵی تۆماركردووە، ئەم وەرزە 7 گۆڵی لە خولی بەرازیلدا كردووە و دووەم گۆڵكاری خولەكەیە.