یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند كە جۆردی ئەلبای ئیسپانی بەرگریكاری یانەی ئینتەرمیامی ئەمریكی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاندوە.

ئەو بەرگریكارەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەگەڵ وڵاتەكەی لە حوزەیرانی ڕابردوو نازناوی جامی نەیشنزلیگی بەدەستهێنا كە لە ساڵی 2011 وە بەشداری لە 92 یاری كردوە و نۆ گۆڵیشی تۆماركردوە.

جۆردی ئەلبای 34 ساڵ لە یاری كۆتایی جامی یۆرۆی 2012 بەرامبەر ئینگلتەرا گۆڵێكی بۆ ئیسپانیا تۆماركرد و یارمەتی وڵاتەكەیدا تا پارێزگاری لە نازناوەكە بكات.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمی دوپاتیكردەوە كە سوپاس و پێزانینێكی زۆریان بۆ ئەلبا هەیە لەبەر ئەو كاروانە وەرزشیەی لەگەڵ هەڵبژاردەكە پێشكەشی كردوە.