
لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی میوانداری یانەی ڤیاڕیالی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە،
پێش كۆتاییهاتنی یارییەكە بە دوو خولەك دانی كارڤاخال دووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو دوای بەركەوتنی لەگەڵ یاریزانێكی ڤیاڕیال، دواتر كارڤاخال كەوتە سەر زەوی و بە گریان و هاوارەوە بردرایە دەرەوەی یاریگا.
دانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی داناوە و لەسەری نووسیوە:
ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە كە تووشی پێكانی مەترسیداری پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆ بووم، دەبێت نەشتەرگەریم بۆ بكرێت و بۆ چەند مانگێك لە یاریگاكان دووربكەومەوە. چاوەڕێی ئەوەم چاكبوونەوەم دەست پێ بكەم و وەك دڕندەیەك بگەڕێمەوە. زۆر سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پەیامەكانتان، هەست بە خۆشەویستیەكی زۆر دەكەم.
بەوەش ئەم وەرزە بۆ ئەستێرە ئیسپانییەكەی مەدرید كۆتاییهاتووە و بەوجۆرەی گەڕانەوەی ماوەی پێوویست بۆ پچڕانی بەستەری ئەژنۆ هەشت بۆ نۆ مانگ دەبێت.