
فێرمین لۆپێز ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی كردەوە كە یاریزانانی یانەكەی لە وەرزی داهاتوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەی كیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆری دوو ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید ناترسن.
جەختیشیكردەوە، ئەوان هیچ مەترسییەكیان نییە بەرامبەر كیلیان مباپێ، هەروەها ترسیان لە ڤینیسیۆس جونیۆر سفرە.
فێرمین وتی: بەرشەلۆنە دەتوانێت ڕكابەری ریاڵ مەدرید بكات، ئێمە لە كۆتاییدا بەرشەلۆنەین، ڕیال مەدرید هەمیشە یاریزانی نایابی دەبێت، بەڵام ئێمەش بەو شێوەیەین، بەدڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو ڕكابەرییان دەكەین بۆ سەرجەم نازناوەكان.
وتیشی: ڕوونە كە كاركردن لەگەڵ فلێك جێگەی سەرنجە، ئەو ڕاهێنەرێكی گەورەیە، بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ یارمەتیدەرمان دەبێت، هیوادارین لەگەڵیدا چەندین نازناو بەدەستبهێنین.
فێرمین نهێنی ئاهەنگگێڕانەكەی بۆ گۆڵەكەی بەرامبەر ڕیال مەدرید بەشێوەیەكی هاوشێوەی جود بێلینگهام ڕوونكردەوە و دەڵێت: من بەم شێوەیە ئاهەنگم گێڕا، چونكە مێسی بەم شێوەیە ئاهەنگی دەگێڕا، نەك بەهۆی بێلینگهامەوە.