
یانەی هیلالی سعودیە لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڵاویانكردەوە كە لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەرازیلی یانەكەیان گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان.
یانە سعودیەكە ئاماژەیان بەوەداوە كە پێش تەواوبوونی گرێبەستەكەی نێوانیان بە شەش مانگ، ئەستێرە بەرازیلیەكە ریزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵێت و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازن.
ئەم رۆیشتنەی نەیمار دوای ئەوە هات كە لە هەفتەی رابردوودا جیسۆسی راهێنەری هیلال بە ئاشكرا رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك ناوی نەیمار تۆمار ناكەن چونكە سوود بە یانەكەیان ناگەینێت و لە ئاست یاریكردنیاندا نییە.
دواتریش فابریزۆ رۆمانۆی پەیامنێری سكای سپۆرت ئاشكرایكرد كە نەیمار جارێكیتر دەگەڕێتەوە یانەی سانتۆسی بەرازیلی ئەو یانەیەی كە سەرەتای كاروانە وەرزشیەكەی لەوێوە دەستپێكرد.
رونیشیكردووەتەوە، ئەستێرە بەرازیلیەكە لە نزیكترین كاتدا پشكنینە پزیشكییەكان ئەنجامدەدات لەپێناو پەیوەندی كردنی بە سانتۆسەوە و دەیەوێت دەستبەجێ لەگەڵ ئەو یانەیە دەستبكاتەوە بە یاریكردن.