هانسی فلێكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پاش بردنەوەیان لە بەنفیكا وتی كرانەدەرەوەی یاریزان بە كارتی سوور لە تۆپی پێدا بەردەوام روودەدات، گرنگ ئەوەیە چۆن كاردانەوەیەكت دەبێت، ئێمە لەم یارییەدا زۆرباشبووین.

وتیشی لە ئێستادا پێدری ئاستێكی زۆرباش پێشكەش دەكات و رۆژ بە رۆژ گەشەی زیاتر دەكات.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد شانازی بەسەرجەم یاریزانە كانیەوە دەكات كە توانیویانە بە 10 یاریزانەوە لە یاریگایەكی قورس سەركەوتن بەدەستبهێنن.

فلێك جەختی لەوەكردەوە ڕاستە بردنەوەیان بەدەست هێناوە بەڵام هێشتا یاری گەڕانەوە ماوە و پێویستە بە باشی خۆیانی بۆ ئامادەبكەن.

سەبارەت بە دانیشاندنی ئۆلمۆ راهێنەرەكەی بلەوگرانا وتی پەیوەندی بە ئاستی یاریزانەكەوە نەبوو، بەڵكو پێویستبوو پاش كارتە سوورەكە یاریزانێك لە هێڵی پێشەوە و ناوەڕاست هەڵبژێرم منیش دانی ئۆلمۆم هەڵبژارد.