
پێش روبەڕوبوونەوەی بەنفیكا، هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، زۆر لە چێژ لە یاریكردنی بەنفیكا دەبینێت كاتیك تۆپیان لایە، یانەیەكی بەهێزن و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن، بەڵام خۆیان بەباشی راهێنانیان كردووە.
جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، تەنیا سەرنجیان لەسەر یاری بەنفیكایە و بیر لە پاڵەوانبوون ناكەنەوە لە لالیگا و لە چامپیۆنز لیگیش تەنیا سەرنجیان لەسەر ئەو یارییانەیە لە پێشیانە نەك بردنەوەی نازناوەكە.
سەبارەت بە یاری پێشووشیان وتی: ئەوان بیرۆكەی خۆیان هەیە و ئێمەش بیرۆكەی خۆمان هەیە، هەردووكمان ستراتیژی زۆر باشمان هەیە و لەكاتی یارییەكە دەبینین چی ڕوودەدات، هیوادارم لە جاری ڕابردوو زیاتر ئامادە بین چونكە یارییەكی سەخت دەبێت، هیواداریشم باشتر یاری بكەین.
لەبارەی گەڕانەوەی نەیماریش بۆ ریزەكانی بەرشەلۆنە رایگەیاند، ئەركی ئەو نییە قسە لەسەر ئەو بابەتە بكات و لە ئێستادا بە یاریزانەكانی نێو پێكهاتەكەی رازییە و دڵخۆشە بە بوونیان.
دڵخۆشی خۆشی بە بوونی گاڤی و ئۆلمۆ دەربڕی بەهۆی بوونی سیفاتی جیاواز لە نێو یاریگادا، وتیشی: لیڤاندۆڤسكیش گۆڵكەرێكی نایابە و ئەگەر تیپەكە هەلی گۆڵ تۆماركردنی بۆ درووست بكەن نایابتر دەبێت.