هانسی فلێك لەپاش شكستی بەرشەلۆنە بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد ئاماژەی بەوەكرد لامین یاماڵ هەوڵیدا بەشداری ئەم یارییە بكات، بەڵام لەكۆتاییدا بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی ئامادەببێت ، نازانین كەی دەگەرێتەوە بۆ یاریكردن.

فلێك وتیشی ئێمە بەمتمانەوە دەستمان بە یارییەكە كردو هەوڵمان دەدا زۆرترین گۆڵ تۆماربكەین و وەك یارییەكانی رابردوو یاری بكەین، بەڵام تیپی بەرامبەر لە تۆپێكی درێژدا توانیان گۆڵ تۆماربكەن، ئەمەش هەڵەیەكی گەورەبوو.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە وتیشی نەبوونی یاماڵ كاریگەری گەورەی لەسەرمان دروست كردبوو بەڵام پێویستە ئەو راستییە قبوڵ بكەین هۆكاری سەرەكی شكستەكەمان ناوبژیوان نەبوو بەڵكوو ئێمە بەدرێژایی یارییەكە ئاستمان وەك پێویست نەبوو.

لەدرێژەی قسەكانیدا هانسی فلێك ئەوەی ئاشكراكرد ناوبژیوان هەڵەیەكی گەورەی كرد بە هەژمارنەكردنی گۆڵەكەی لیڤاندۆڤسكی، بەڵام لەكۆتاییدا ئەویش مرۆڤە و هەڵە دەكات وەك چۆن ئێمە بەردەوام هەڵە دەكەین.