
پێش رووبەرووبوونەوەی ئالاڤێس هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە باسی لەوەكرد، بە سەرنجێكی زۆر و وردەوە رووبەرووی ركابەرەكەیان دەبنەوە لەبەر ئەوەی دەیانەوێت بە بردنەوە بگەنە پشووە نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگە بۆیان ئەو هەلانەی لە بەرامبەر ئۆساسۆنا كردیان دووبارەی نەكەنەوە، بەڵكو دەبێت كۆنترۆڵی تۆپ بكەن و هەل دروستبكەن و گۆڵ تۆمار بكەن.
سەبارەت بە چیزنی وتی: لە كۆتایی وەرزی ڕابردوودا ویستی واز لە یاریكردن بهێنێت، بەڵام بڕیاریدا پەیوەندیمان پێوە بكات، هەڵبژاردەیەكی باش بوو بۆ ئێمە و كاتێك بۆ یەكەمجار قسەم لەگەڵ كرد، سەرسام بووم بەوەی كە چەندە بە جۆش و خرۆشە، بەڵام بەداخەوە بۆ یارییەكەی ئالاڤێس لەگەڵمان نابێت.
دوپاتیشیكردەوە، لیڤاندۆڤسكی و یامال دەیانەوێت 90 خولەك یاری بكەن و هەمیشە ئارەزووی خۆیا بۆ یاریكردن نیشان دەدەن ، بەڵام ئەو راهێنەرە و بڕیار دەدات دەبێت ئەوانیش قبوڵی بكەن.