
پێش رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بەرامبەر سێڵتافیگۆ، هانسی فلێكی راهێنەری یانە كەتەلۆنیەكە جەختیكردەوە، دوای پشووە نێودەوڵەتییەكان یارییەكەی نایاب دەبێت، دەبێت ئاستێكی باش پێشكەش بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرامبەر سێڵتافیگۆ یامال یاری ناكات و چاوەڕێ دەكەن بزانن كەی دەتوانێت بگەڕێتەوە، بەرامبەر ڕیال سۆسیدادیش یارییەكی باشیان نەكرد، هیچ پەیوەندییەكی بە ئامادەنەبوونی لامینەوە نەبوو، هەرچەندە یاریزانێكی گرنگە بۆ ئەوان، بەڵام دەبێت خۆیان لەگەڵ ئامادەنەبوونی هەموو یاریزانێك بگونجێنن.
دوپاتیشیكردەوە، ئاراوخۆ دەتوانێت رۆژی یەكشەممە بگەڕێتەوە، ناشتوانێت لەبارەی هیچ شتێكەوە دەربارەی پێكانی كریستینسن قسە بكات، بێگومان ئامانجیان ئەوەیە كە زوو بگەڕێنەوە و ئەمەش ئەوەیە كە ستافی پزیشكی هەوڵی بۆ دەدەن.
فلێك وتیشی: خۆشحاڵ بووم كە بینیم كاسادۆ بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی یاری دەكات، ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات بە هەمان شێوە بۆ یانەكەشی، كارەكانی باشە، بەڵام دەبێت بەردەوام بێت.