هانسی فلێكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پاش بردنەوەیان لە لاس پاڵماس وتی ئێستا ئێمە لە پلەی یەكەمی ریزبەندیداین و كاردەكەین بۆئەوەی بتوانین پارێزگاری لەم پلەیە بكەین.

وتیشی ئەو گۆڵەی دانی ئۆلمۆ تۆماریكرد بۆ ئێمە زۆرگرینگبوو چونكە یارییەكی بۆ ئاسان كردین.

لەهەمان كاتدا ئەوەی ئاشكراكرد سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێناوە و دەستخۆشی لە تەوایی یاریزانەكان دەكات.

سەبارەت بە ئاستی فیران تۆرێس ئاماژەی بەوەكرد یاریزانێكی زۆرنایابە و توانایەكی سەرنج ڕاكێشی هەیە و یارمەتییەكی باشیمان دەدات لە بردنەوەی یارییەكان.

لەدرێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەكە جەختی لەوەكردەوە ئاستی بەرگری یانەكەیان بەبەروارد بە ڕابردوو گەشەیەكی زۆرباشی كردووە.

لەكۆتاییدا وتی ئێستا كاتی خۆ ئامادەكردنە بۆ یاری ئەتلەتیكۆ مەدرید چونكە یانەیەكی زۆرباشن و یارییەكی قورس چاوەڕوانمان دەكات.