
هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە دوای شكستیان بەرامبەر ئۆساسۆنا دوپاتیكردەوە، دەبێت ئەنجامی یارییەكە قبوڵ بكەن، بە باشی یارییان نەكرد و ئەو بەرپرسیاریەتی شكستەكە لە ئەستۆ دەگرێت.
رونیشیكردەوە، ئۆساسۆنا باش یاری كرد و لە گواستنەوەی تۆپەكان نایاب بوون، بەڵام هەستی دەكرد ئەگەر خۆیان باشتر یارییان كردبایە دەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن.
جەختیشیكردەوە، بیانوو ناهێنێتەوە، بەڵام یاریزانێكی زۆری پێكانە و ناچاربوو پێكهاتە بگۆڕێت، بەڵام بە یاریزانەكانی وتووە كە دەبێت بەردەوامبن و یاری دیكەیان لە پێشە و لەسەر رێگای راستن.
باسی لەوەشكرد، هەمیشە چاوی لە پێشەوەیە و سەرەڕای شكستەكە گەشبینە و چاوەڕێی یاری چامپیۆنز لیگ دەكەن و دەیانەوێت لەوێ یەكەم سێ خاڵ مسۆگەر بكەن لەبەر ئەوەی گرنگە بۆیان.