
پێش یاریەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ لە خولی ئیسپانیا، هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، سەرەتایەكی باشیان لە خولەكەدا هەبووە و پێویستە بەردەوام بن لەسەر ئەو ئەنجامە نایابانە.
فلێك دوپاتیكردەوە، لە هەموو یاریەكدا تەنها ئامانجیان بردنەوەیە، لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر یاریەكەی رایۆ ڤاییكانۆیە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ وەرزەكەدا دەڕۆن.
دەشڵێت، ئۆلمۆ هەست بە دڵتەنگی دەكات و ئەویش و ئێمەش حەز دەكەین لە یاریگادا ئامادەیی هەبێت، دەزانین بارودۆخی بەرشەلۆنە كەمێك سەختە بەڵام متمانەمان بە یانەكەمان هەیە كاری گەورە ئەنجامبدەن.
فلێك وتی، بە تەواوی رازیم لە پێكهاتەكەم و یاریزانە لاوەكان كە لەگەڵماندان، كوالێتی راهێنانەكانمان زۆر باشە و لە یارییەكاندا بەرهەمەكەی بینراوە، بەردەوام مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریزانانە دەكەم كە لە پێكهاتەكەمدا بونیان هەیە.
وتیشی: كاتێك راهێنەری یانەیەكی وەك بەرشەلۆنەیت یەكەم داواكاری كە لێت دەكەن بوون بە پاڵەوانی خولی ئیسپانیە، تا ئەم ساتە دڵخۆشین و دەزانین كە پێشبڕكێیەكی دوور و درێژمان لە پێشە.