
هانسی فلێكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یاریەكەیان بەرامبەر مۆناكۆ لە چامپیۆنز لیگ رایگەیاند، مۆناكۆ یانەیەكی بەهێزە و خاوەنی راهێنەرێكی زیرەكە، هەمووان بینیان لە جامی خوان گامپەر چەند كێشەیان بۆ دروستكردوون.
فلیك وتی: پێویستە بە باشی یاری بكەین و ئامادەكاری تەواویان كردووە لە چەند مانگی رابردوودا، بەردەوام فەلسەفەی تەواو بە یاریزانەكان دەدەن و ئەوان دەبێت بوونی خۆیان بسەلمێنن كە چی پێشكەش دەكەن لە یاریگادا.
وتیشی: ئەستەمە بتوانم جێگرەوەیەكی باش بۆ یاریپێكردن لە شوێنی ئۆلمۆ دابنێم چونكە ئەو یاریزانە كوالێتیەكەی بەرزی هەیە و بە ئارامیەكی زۆرەوە یاریدەكات بەڵام پێكانەكان قبوڵ دەكەین.
دوپاتیكردەوە، كاتێك بووەتە راهێنەری بەرشەلۆنە رازیبووە ئەوەی لەناو یانەكەدا روودەدات قبوڵی بكات، پێویستە یانەكە شانازی بە كارەكانی لاماسیاوە بكات چونكە یاریزانی زۆر بەرهەم دەهێنێت.
رونیشیكردەوە، دەبێت هەمووان بڕوا بەوە بكەن كە بەرشەلۆنە توانای ئەنجامدانی هەموو كارێكی هەیە بەتایبەت لە چامپیۆنز لیگ كە باشترین پاڵەوانێتییە لە جیهاندا.