پاش بردنەوەی بەرشەلۆنە بەرامبەر سیڤیە هانسی فلێكی راهێنەری یانەی بلەوگرانا ئاماژەی بەوەكرد، یارییەكی باشیان ئەنجامدا و لە تەواوی ساتی یارییەكەدا باڵادەست بوون بەسەر تیپی بەرامبەردا، بەڵام ئەوەی دڵتەنگی كردین تۆماركردنی ئەوگۆڵەبوو لێیان كرا.

فلێك وتیشی كاتێك گاڤی دەستیكرد بە خۆگەرمكردن بۆیارییەكە هەستێكی زۆر خۆشمان لادروستبوو، چونكە یاریزانێكی زۆرگرنگە.

لەدرێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەكە ئاماژەی بەوەكرد، هەموو یارییەك گرنگە بردنەوە بەدەستبهێنێت، نەك تەنیا یاری یانە گەورەكان، بەڵێ زۆردڵخۆشن بەبردنەوەی سێ خاڵی یارییەكە.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە وتیشی یاری بایرن زۆرگرنگە ئەو یارییە بەرامبەر تەواوی بایرن میونشن ئەنجامی دەدەین، نەك تەنیا یاری هاری كەین و لیڤاندۆڤسكی بێت.

لەكۆتاییدا فلێك وتی دڵخۆشم بەم ئەنجامە پێویستە دەست بكەین بەئامادەكاری بۆ یاری چامپیۆنزلیگ چونكە یارییەكەمان ئاسان نییە.