
پاش بردنەوەیان لە جیرۆنا، هانس فلیكی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، جیرۆنا یانەیەكی بەهێزە، بەڵام تیپەكەی خۆی لە یارییەكەدا هەر لەسەرەتاوە بە بەهێزی دەستیپێكردووە و شایەنی بردنەوەش بوون.
وتیشی: ئێمە بەباشی راهێنانمان كردووە و بۆ هەموو پاڵەوانێتییەك بە تەواوی ئامادەین، هەنگا و بە هەنگا و یاری بە یاری دەمانەوێت بردنەوەی بەدەست بهێنین و لە ئەنجامی باش نەوەستین.
باسی لەوەشكرد، پێدری و یامال پێشتر پێیان وتبوو لەو یارییەدا گۆڵ تۆماردەكەن و ئەنجامیشیانداوە، یامال بەباشی فشاری درووست دەكرد و یارییەكی نایابی لە یاریگای تیپی بەرامبەردا ئەنجامدا.
لەبارەوەی چامپیۆنز لیگیشەوە ئاماژەی بەوەكرد، سێ رۆژ جارێك یاری ئەنجامدەدەن كە ئەوە دەبێتە فشار لەسەریان بەڵام ئەوان بۆ هەموو یارییەك بە پەرۆشییەكی زۆرەوە دەچنە نێو یاریگا.
وتیشی: ئۆلمۆ لە دۆخێكی باشدایە هیوادارم پێكانەكەی قورس نەبێت، دواتر دەبینین چی روودەدات.