پێش روبەڕوبوونەوەی رید ستار، هانسی فلیكی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، ئامانجی سەرەكیان بردنەوەیە و دەزانن لەم شێوازە نوێیەی چامپیۆنزلیگ بردنەوەی یارییەكان لە پێشتر گرنگی زیاترە، وە رید ستار یانەیەكی باشە و لە رووی هێرشبردنەوە بەهێزن.

باسی لەوەشكرد، نیگەران نییە لە ئاستیان لە تایمی دووەمی یاری دێربی، چونكە خۆی پێشتر یاریزان بووە و دەزانێت چی بەسەر تیپدا دێت كاتێك بە سێ گۆڵ لە پێشەوەیە، لە ئێستادا ئامانجیان ئەوەیە لە هەشت تیپی یەكەمی چامپیۆنز لیگ بن و بگەنە قۆناغی 16ەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگی بەوە نادات لە پێشووتردا بەرشەلۆنە لە یارییەكانی دەرەوەی یاریگای خۆی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەكان باش نەبووە و تەنیا سەرنجی لەسەر داهاتووە، وە حەزدەكەن هەموو یارییەكان ببەنەوە ببنە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگیش.

فلیك نەشیشاردەوە نازانێت گاڤی دەتوانێت بەشداری یارییەكە بكات یاخود نا چونكە پێكانی هەیە، وە باسی لەوەشكرد ئیناكی گۆڵچی سەرەكیان دەبێت لە یارییەكەدا و چیزنی وەك یاریزانی یەدەگ لەگەڵیان دەبێت.