
فولهام بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە کاراباوکەپ لە تۆتنهام بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی دهاتوو.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 19 یانەی فولهام گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد پاش ئەوەی بەرگریکاری یانی تۆتنهم ڤان دی ڤین بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم یانەی تۆتنهام باشتر بینرا و توانی چەندین هەلی مەترسیدار دروستبکات و گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات لە خولەکی 56 لەلایەن ریچالیستۆن.
سەرەنجام یاریەکە بە گۆڵێک بۆهەردولا کۆتای هات و بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە پەنا برایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان یانەی فولهام بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە تۆتنهامی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.