دوای ئەوەی فیفا بە شێوەی کاتی لویس ڕوبیالێس سڕ کرد ، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە پێدرۆ ڕۆخا بە شێوەیەکی کاتی جێگەی ڕوبیالێس دەگرێتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیاندراوێکی فەرمی رایگەیاند کە بەپێی بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیەکە ، پێدرۆ ڕۆخا جونکۆ جێگری سەرۆک بۆ ماوەیەکی کاتی پۆستی سەرۆکایەتی دەگرێتە ئەستۆ.

لویس ڕوبیالێس ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی یاسایی بەرگری لە خۆی دەکات و متمانەی تەواوی بە فیفا هەیە و دووپاتی دەکاتەوە کە بەم شێوەیە دەرفەتی ئەوەی پێدەدرێت بەرگری لە خۆی بکات تا ڕاستییەکان زاڵ دەبن و بێتاوانی تەواوەتی دەسەلمێنرێت