
یەكێتی تۆپی پێی جیهان لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڵاویانكردەوە كە تیروپشكی جامی جیهانی یانەكان لە حەوتی مانگی نۆی داهاتوودا شاری جددەی سعودیە رابكێشرێت .
بڕیارە یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان لە 12 بۆ 22ی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە شاری جددە لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەبچێت.
پاڵەوانێتیەكە بە بەشداری چەند یانەیەك ئەنجامدەدرێت، یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگ بەشداری لە پاڵەوانێتییەكە دەكات.
جگە لەو یانەیە هەریەكە لە یانەكانی ئیتیحادی پاڵەوانی خولی سعودیە و ئەهلی میسری پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقا و لیۆنی پاڵەوانی كۆنكاكاف و ئۆكلاند ستی پاڵەوانی ئۆقیانوس بەشدار دەبن.
یانەی ئۆراوای ژاپۆنیش وەك پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بەشداری دەكات و لە ئێستادا تەنیا پاڵەوانی جامی لیبەرتاۆدرێس ماوە ئاشكراببێت كە ئەو پاڵەوانێتییە لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدایە.