
سیروان سەعید /گەرمیان
بۆ زیاتر هاندان و ڕێزگرتن لە بەدەست هێنانی مەدالیای زێڕ لە یاری ( موای تای) لەسەر ئاستی وڵاتانى جیهانی عەرەبی كە لە وڵانى لیبیا بە ڕێوە چوو .
ئيبراهيم محەمەد تەمەن 15 ساڵ ئەو كوڕە كوردە گەرمیانیەی كە لەو پاڵەوانێتیەدا بەشدار بوو دوای ئەنجامدانی چەند یاریەك و دواتر لە یاری كۆتايى توانی تێیدا براوە بێت و مەدالیای زێڕ بەدەست بێنێت.
شایانی باسە بەشی وەرزشی ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستان و بەشی وەرزشی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان مەراسیمێكی ڕێز لێنانیان بۆ ڕێك خست و لەو مەراسیمەدا خەڵاتی شكۆمەندیان پێشكەش كرد .
جێی ئاماژەیە ئيبراهيم محەمەد لە چەندین پالەوانێتی لە سەر ئاستی ناوخۆ و ولاتانی عەرەبی بەشداری كردوەو چەندین خەڵاتی بەدەدت هێناوە , كە دواترینیان بە دەست هینانی مەدالیای زیڕ بوو لە وڵاتی لیبیا .