سیروان سەعید/گەرمیان 

  بۆ زیاتر هاندان و ڕێزگرتن لە بەدەست هێنانی مەدالیای زێڕ لە یاری ( موای تای) لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانی  عەرەبی كە لە وڵاتی لیبیا بە ڕێوە چوو . ئیبراهیم محەمەد كە تەمەن 15 ساڵە، ئەو كوڕە كوردە گەرمیانیەی كە لەو پاڵەوانێتیەدا بەشدار بوو دوای ئەنجامدانی چەند یاریەك و دواتر لە یاری كۆتای توانی تێیدا براوە بێت و مەدالیای زێڕ بەدەست بێنێت.

 شایانی باسە بەشی وەرزشی ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستان و بەشی وەرزشی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان مەراسیمێكی ڕێز لێنانیان بۆ ڕێك خست. 

 لەو مەراسیمەدا خەڵاتی شكۆمەندیان پێشكەش  كرد . جێی ئاماژەیە ئیبراهیم محەمەد لە چەندین پاڵەوانێتی لە سەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی عەرەبی بەشداری كردوەو چەندین خەڵاتی بەدەدت هێناوە، كە دواترینیان بە دەست هینانی مەدالیای زیڕ بوو لە ولاتی لیبیا .

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر  ئەم یاریزانە (رێگای كوردستان ) دیدارێكی لەگەڵ سازدا.

 پرسیار / چۆن بوو بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەت كرد؟

وەڵام: دوای بەشداری کردنم لە پاڵەوانێتی ئەندیەی عێراق و توانیم پێنج یاری ببمەوەو  پلەی یەکەم بەدەس بێنم و ببم بە باشترین یاریزانی خولەکە ,دوای ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشم كرد لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە بانگێشت کرام بۆ هەڵبژاردەی عێراق و ماوەی یەک مانگ تەمرینی بەردەوامان ئەکرد , دوای ئەوە بەشداریمان لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی كرد کە 13 وڵات بەشدار بون و توانیم لە4 یاری سەركەوتوو ببم و پلەی یەکەم بەدەس بێنم و ببم بە خاوەنی مەدالیای ئاڵتون.

  پرسیار / چەن وڵات لەو پاڵەوانێتیە بەشدار بوون ؟

وەڵام : 13 ولات تێدا بەشدار بوون.

پرسیار / تا ئێستە بەشداری چەن پاڵەوانێتیت كردوە؟ 

وەڵام : تاکو ئێستا لە 7 پاڵەوانێتی بەشداریم كردوە و 18 یاریم ئەنجامداوە تیایدا 15 یاریم بردۆتەوەو لە 3 یاریشدا شکستم هێناوە.

پرسیار / كێ هاوكارت بوە لە هاتن و چون و ئەی كی مەسروفاتی دەكردی ؟

 وەڵام : تاکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک پاڵپشتمان نەبوە و لەسەر حسابی خۆمان بەشداری پاڵەوانێتیەكانم کردوە و مامۆستاکانیشم هاوکارم بونە.