
تۆڕی فیچاجێس بڵاویكردووەتەوە، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید چاودێری بارودۆخی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی دەكات دوای هاتنی رۆبن ئەمرۆیمی راهێنەری تازەی یانەی مان یونایتد.
فیچاجێس باسی لەوە كردووە، گارناچۆ بەرامبەر لیستەر سیتی گۆڵی تۆماركرد و ئاهەنگی نەگێڕا، هۆكارەكەش بۆ ئەوەیە كە ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە پێیوایە متمانەی هاندەرانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەتلەتیكۆ لەسەر داوای دیگۆ سیمیۆنی راهێنەر لە نزیكەوە چاودێری گارناچۆ دەكات و دەیەوێت ئەلڤاریز بەكاربهێنێت و رازیبكات كە پەیوەندیان پێوە بكات.
گارناچۆی تەمەن 20 ساڵ لەگەڵ شەیتانە سورەكان بەشداری لە 104 یاریدا كردووە، بەڵام هەمیشە یاریزانی سەرەكی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا 22 گۆڵ و 24 ئەسیستی تۆمار كردووە، هەروەها پێشتر یاریزانی ئەكادیمیای رۆخی بلانكۆس بووە.