
گاریس بەیڵی یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاس رایگەیاند، كاتێك یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدیت و یاریەك دەدۆڕێنێت وەك ئەوە وایە كە جیهان كۆتایی هابێت.
بەیڵ وتی: لەو كاتەدا رووبەڕووی كێشە دەبیتەوە و هەست بە بێزاری دەكەیت چونكە دڵخۆش نیت و بیر كردنەوەت دەچێتە سەر یاری داهاتوو كە دەبێت بردنەوە بەدەستبهێنیت.
وتیشی: كاتێك دەچیتە ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید هەست بە براوە دەكەیت چونكە عەقڵیەتی ئەو یانەیە بەو شێوەیەیە و كاریگەری لەسەر دەروونی یاریزانەكان بە شێوەیەكی ئەرێنی دروست دەكات.
دەشڵێت، ریاڵ مەدرید جیاوازە لە یانەكانی تر چونكە یاریزانەكان هەست بە دەمارگیری و دڵە ڕاوكێ ناكەن و تەنیا شتێك كە بیری لێدەكەنەوە بردنەوەیە و هەموو ئەوانەش لە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگی 2018 بەرامبەر لیڤەرپوڵ بە ئاسانی دەركەوت.
رونیشیكردەوە، نهێنی هێزی ریاڵ مەدرید لە عەقڵیەتدایە، كاتێك دەچووینە یاریگا بۆ بەشداری كردن لە یاری كۆتاییدا هیچ یاریزانێك ترسی بۆ دروست نەدەبووئەگەر تەنانەت تیپی بەرامبەریش باشتر یاری بكردایە.