جاك گریلیش لە ماوەی رابردوودا ئاستی بەرەو دابەزین رۆیشتووە و وەرزی رابردوو تەنیا لە 10 یاری لە پێكهاتەی سەرەكیدا بوو لەگەڵ مان سیتی، ئەمەش وایكرد لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یۆرۆ دووربخرێتەوە، لەم وەرزەش چەند یارییەكی كەمی ئەنجامداوە و ئەمەش وایكردووە هەست بە نیگەرانییەكی زۆر بكات.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ پێگەی دەیلی مەیل دەڵێت: ساڵی رابردوو بە تەواوی سەیر بوو، كچە بچووكەكەم لەدایك بوو بەڵام جگە لەوەش زۆربەی ساڵەكە زۆر سەخت بوو، رەنگە ئەمە خراپترین ساڵی ژیانم بووبێت بەهۆی زۆر هۆكارەوە، چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا و رۆژانی زۆر سەختم تێپەڕاند.

باسی لەوەشكرد، یاری نەكردن بۆ ئەو زۆر قورسە و هیوادارە بتوانێت بەردەوام بێت لە راهێنانەكان و لانیكەم لە یارییەكانی داهاتوودا یاریی بەشداریبكات.

وتیشی: 2025 ساڵێكی نوێیە و پێویستمان بە دەستپێكێكی نوێ هەیە، هیوادارم بتوانم لێرەوە دەست پێبكەمەوە، هەست دەكەم لە چەند یاری رابردوودا كە بەرامبەر پاڵاس و سالفۆرد و ئۆریێنت بەشداریم كرد، زۆرتر هەوڵم داوە هەلی گۆڵ كردن و ئەسیست كردن زیاد بكەم.