
پاش شكستی مانچستەر سیتی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست پیپ گواردیۆلا ئاماژەی بەوەكرد تیپی بەرامبەر زۆرباش بەرگرییان كرد و نەیانهێشت هەلی مەترسیدارییان لەسەر دروست بكەین.
سەبارەت بە ئاستی خۆسانۆڤ وتی بەبەروارد بەو ماوەكەمەی لەگەڵمانە بەڕاستی ئاستێكی باش پیشكەش دەكات و بەهەمان شێوە رۆبن دیاز لە بەرگریكردن نایاب بوو.
وتیشی هەرگیز نا ئومێد نابن لە گەشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوو و بەردەوام هەوڵ دەدەن ئەو یارییانەی ماوییانە براوەبن.
راهێنەرە ئیسپانییەكە جەختی لەوەكردەوە بەباشی خۆیان بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر برایتۆن ئامادەدەكەن و وەك یاری كۆتایی سەیری دەكەن.
لە كۆتاییدا پیپ گواردیۆلا ئاماژەی بەوەكرد دەبێت لە پێناو دڵخۆشكردنی هاندەرانی یانەكەیان بەردەوامبن لەكاركردن.