پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێش یارییەكەیان لە جامی جیهانی یانەكان رایگەیاند كەشوهەوای سعودیە نایاب و سەرنجڕاكێشە، سەیری یانەی ئاوراوایانكرد بەرامبەر یانەی لیۆن، دەبێت یارییەكەی ببنەوە بۆ ئەوەی بگەنە یاری كۆتایی.

سەبارەت بە پاڵەوانێتیەكە وتی: جامی جیهانی یانەكان جیاوازە لە كێبڕكێكانی ئینگلتەرا، دەیانەوێت لێرە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، هەروەها دەبێت ئاستی خۆیان بەرەوپێش ببەن .

سەبارەت بە بوونی لەگەڵ مانچستەر سیتی وتی: جێگەی خۆشحاڵییە بۆ ئەو كە بۆ یەكەمجار لێرەیە لەگەڵ مان سیتی، ئەمە كارێكی باشە، هەمووان شانازی دەكەن كە لێرەن لە جامی جیهانی یانەكان.

لە كۆتایدا وتی : وەبەرهێنانێكی وەرزشی زۆر لە سعودیە هەیە، هەروەها هاندەرانی تۆپی پێ زۆر هەیە لە سەرانسەری جیهاندا كە سەیری سعودیە و خولی سعودیە دەكەن.