
پێش یارییەكەیان بەرامبەر پلیمۆس، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی دوپاتیكردەوە، پلیمۆس تیپێكی نەناسراو نییە، توانیان لە باشترین تیپی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ ببنەوە.
وتیشی: ئۆسكار پۆپ بەرەو باشتر دەڕوات، مەشقی كردووە، بەڵام زیاتر لەوەی چاوەڕێمان دەكرد لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە، بەڵام هیوادارین بتوانێت لە كۆتا بەشەكانی وەرزدا یارمەتیدەرمان بێ.
دەشڵێت: یاریزانانی سەروو 30 ساڵان هەن كە بەشێك دەبن لە داهاتووی یانەكە جگە لە كیڤن كە لەگەڵ یانەكە بڕیار دەدات چی بكات، ئەوانی دیكە گرێبەستیان هەیە و پێشبینی دەكەم لێرە بن.
دەشڵێت: من رەچاوی بوونیگۆندۆگان وبێرناردۆ سیلڤا و هەموو ئەو یاریزانانە دەكەم كە گرێبەستیان لەگەڵ مان سیتی هەیە، هەروەها ئیچێڤریش هاتووە و لێهاتوویی باشی هەیە و دەبینین چی روودەدات.