گواردیۆلا لە لێدوانێكدا كە تۆڕی بی بی سی سپۆرتی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، وتی یارییەكە باش بوو كاتێك ئێمە بە ئەنجامی سێ بە سفر لە پێشەوە بووین هەروەها ئاستێكی باشمان هەبوو، دوای ئەوەش گۆڵێكی زۆرمان لێكرا، چونكە هاوسەنگ نەبووین.

ڕاهێنەرەكەی سیتی بیرۆكەكەی خۆی ڕوونكردەوە و وتی،دوای ئەو گۆڵی یەكەم دووەم گۆڵ و سێیەم گۆڵیشمان بە ڕكابەرەكەمان دا، هەر بۆیەش شتەكان قورس بوون.

لە درێژەی قسەكانیدا پیپ وتی، لەم دواییانەدا زۆر لە یارییەكاندا دۆڕاوین تیپەكە ئاستی خراپە، بێگومان یارییەكەش باش بوو بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی متمانە بەخۆبوون، ئێمەش لە ئاستێكی باشدا یاریمان دەكرد، بەڵام بەدەست كێشەوە دەناڵێنین پێویستە چارەسەری بكەین.

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەكرد ویستیان سەركەوتن بەدەست بهێنین و بە باشی یاری بكەن، بەڵام دۆخەكە وەك خۆیەتی یارییەكی باشیان ئەنجام نەدا، بەڵام لەم ئاستەدا ناتوانین بمێنینەوە.