پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی تایبەت بە یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بایرن میونشن ئاماژەی بەوەكرد، دڵخۆشن بە گەڕانەوەی فۆدین و بڕیاریانداوە لەگەڵیان گەشتبكات و ئامادەی یاریەكە بێت.

گواردیۆلا دەڵێت "فۆدین ناتوانێت 90 خولەك یاری بكات، بەڵام توانای جەستەیی بەهێزە و پێویستی بە ڕاهێنانی زۆر نییە بۆ ئەوەی ئامادەبێت، ئەو یاریزانێكی گرنگە نەك هەر بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ، بەڵكو بۆ خشتەی قەرەباڵغی یارییەكانی داهاتووش".

گواردیۆلا دووپاتیكردەوە، بەرامبەر بایرن میونشن بەدڵنیاییەوە بەرگری دەكەن و ئەمەش بە هەلێك دەزانێت بۆ سەلماندنی خۆیان لە بەردەم یەكێك لە باشترین یانەكانی ئەوروپا و دەشڵێت "هەوڵدەدەین شێوازی خۆمان بسەپێنین و ئامانجیشمان بردنەوەی یارییەكەیە".

لە بارەی هەلی گەڕانەوەی بایرن میونشن، گواردیۆلا باسی لەوەكرد پێشتر لە یانە باڤاریەكەدا بووە و ئەقڵیەتی ئەو یانەیە دەزانێت و هەلی گەڕانەوەی هەیە.