
پێش روبەڕوبوونەوەی فاینۆرد لە چامپیۆنز لیگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی لە وەڵامی ئەوەی یارییەكە هەلێكە تا شێوازی یاریكردنی بگۆڕێت و بگەڕێنەوە سەر رێچكەی بردنەوە چونكە لە یاریگای خۆیاندا یاری دەكەن رایگەیاند، لە ژیاندا هیچ شتێك هەمیشەی نییە، نایەوێت شێوازی یاریكردنیشی بگۆڕێت، ئەگەر یەكەم وەرزی لە مان سیتی ئەو كارەی بكردایە ئەستەم دەبوو شەش جار پریمەرلیگ بەدەستبهێنن.
باسی لەوەشكرد، پێكانە زۆرەكان و نەبوونی یاریزانی پێویست لە شوێنی پێویست وایكردووە لە یاریگادا كێشەیان بۆ درووست بێت و گۆڵی زۆریان لێ تۆماربكرێت، بەڵام بێگومان دەگەڕێنەوە سەر ئاستی خۆیان ئەم هەفتەش نەبێت هەفتەكەی تر، وە هەمیشەش كێبڕكێكاری نازناوەكانن.
رەتیشیكردەوە ئاستی هالاند خراپ بێت و جەختی لەوەكردەوە رۆژێك یاریزانەكە دەگەڕێتەوە سەر رێچكەی خۆی وەك چۆن سەرەتا چووە سیتی و لە یارییەكدا چەند گۆڵێك تۆماردەكات.
پیپ سەبارەت بە روبەڕوبوونەوەی فەینۆردیش وتی: لە ئێستادا هەموو ڕكابەرێك بۆ ئێمە قورسە، گرنگ نییە ڕووبەڕووی كێ ببینەوە یارییەكە قورس دەبێت.