
پاش یەكسانبوونیان لەگەڵ ئارسناڵ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی راگەیاند، هەلی بوون بە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا لە دەستیاندا بووە بەڵام ئێستا وانیە و لیڤەرپول پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی پریمەرلیگە.
سەبارەت بە گەڕانەوەی ستۆنز و واڵكەریش وتی: بڕوام وایە جۆن بەم زووانە باشتر دەبێت، لە كۆتاییدا گەڕانەوەی زووتر لەوەی چاوەڕێمان دەكرد ڕوویدا، واڵكەر دوای ئەو دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان، سەبارەت بە ئاكێش باسی لەوەكرد یاریزانەكە ماوەیەك دووردەكەوێتەوە بەڵام بە دەقیقی نازانێت چەندێك دەبێت.
وتیشی: ئارسناڵ كاری باشی كرد و بەڕاستی بەرگرییەكی نایابیان هەبوو، هەوڵماندا هەل دروست بكەین بەڵام ئەوان ڕێكخرابوون و یاریزانی نایابیان هەیە كە خاوەنی جەستەیەكی بەهێزن.
راهێنەرەكەی سیتی دوپاتیشیكردەوە، یارییەكی باشیان ئەنجامداوە و بە شێوازی خۆیان یارییان كردووە بەڵام لە ساتە یەكلاكەرەوەكاندا باش نەبوونە.