
پاش بردنەوەكەیان ، پیپ گواردیۆلا راینەری مان سیتی رایگەیاند كە هەموو بردنەوەیەك لە پریمەرلیگ بەقەد جامێك بەنرخە ، هەروەها یانەی شێفیڵد یونایتد تیپێكی باش بوون و یارییەكی باشیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لە كۆتایدا توانیان پارێزگاری لە گۆڵەكەیان بكەن چونكە هەموو یارییەك چاوەرێی ئەوە بووە ، پارێزگاری كردن لە گۆڵ شتێكی بەنرخە.
وتیشی: كە بینینی پێنج نازناوەكە لە یاریگادا بەڕاستی هەستێكی خۆش بوو ، سەرنجڕاكێش بوو ساڵی 2023 و ساڵی هەوڵدان و ماندوو بوونی هەموو تیمەكە بوو.
روونیشیكردەوە كە جاك گریلیش لە دوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر سەخت بووە بۆی بەڵام هەوڵە باوەڕپێنەكراوەكەی ڕێگەی پێدا جارێكی تر ببێتە یاریزانی سەرەكی .
دووپاتی كردەوە كە دەمێكە چاوەڕێی گەڕانەوەی دی برۆین دەكەن. ئامادەی یاریگا بوو بۆ ئەوەی جارێكی تر لەگەڵ كەشوهەوای یاریگاكە ڕابێ ، ڕەنگە ئامادە بێت بەرامبەر نیوكاسڵ.
