
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن رایگەیاند، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی گەورەترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.
گواردیۆلا دەڵێت، یانەی بەرشەلۆنە پێشكەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوە لە چەند ساڵی رابردوودا بەڵام بە بێ میسی ئەو كارە نەدەكرا رووبدات، تەنیا باسی ژمارەكان ناكەم بەڵكو باس لە كاریگەرییە گەورەكانی لە یاریكردن و شكۆمەندیەكانی دەكەم.
وتیشی، میسی هەموو كارێك دەكات لەپێناو گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە، من ئەندامی ئەو یانەیەم و كورسیەكیشم هەیە لە كامپ نۆ، هیوادارم رۆژێك لە یاریگای كامپ نۆ ماڵئاوایی لێبكرێت و منیش لەو كاتەدا ئامادەییم هەبێت تا چەپڵەی بۆ لێبدەم.
گواردیۆلا دوپاتیكردەوە، خوان لاپۆرتاش هەوڵی گەڕاندنەوەی میسی دەدات چونكە ئەو یاریزانە خۆی و خێزانەكەشی خۆشەویستیەكی زۆریان هەیە لەنێو هاندەرانی بەرشەلۆنە.