پێش یارییەكەیان بەرامبەر سێرڤینازڤیزدا پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی رایگەیاند كە دۆخی یانەكەی باشە و پێی نامۆیە كە دەڵێن ئاستی یانەكە خراپە لە كاتێكدا لە شەش یاری رابردوو تەنها خاوەن یەك شكستن .

روونیشیكردنەوە كە پلانی تایبەتیان نییە چونكە هاتوونەتە بەلگراد بۆ ئەوەی یاریی بكەن هەرچەندە بەلگراد شوێنێكی جوانە، بەڵام بەداخەوە كاتیان نییە بچنە ناو چێشتخانەكان و گوێ لە مۆسیقا بگرن و سەما بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد هیوادارە دی برۆین زوو بگەرێتەوە چونكە تیپەكە زۆر باشتر یاری دەكات ، پێویستیان پێیەتی، بەڵام بۆ ئێستا دەبێت بەو یاریزانانەی كە هەیانە یاری بكەن.

لە كۆتایدا رایگەیاند كەبە دڵنیاییەوە گۆڕانكاری لە پێكهاتە دەكات چونكە یارییەكان زۆرن و هەندێكیان پێویستیان بە پشوودان هەیە ، دەتوانێت یاری بەو یاریزانانە بكات كە بەم دواییە یارییان نەكردووە.