پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری مانچستەرسیتی دوای بردنەوەیان لە مان یونایتد و بەدەستهێنانی جامی ئینگلتەرا دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریزانەكانی دەربڕیی و ستایشی كردن.

گواردیۆلا بە كەناڵی بی بی سی ڕاگەیاند یاریەكی زۆر قورس بوو بەرامبەر مان یونایتد چونكە یانەیەكی بەهێزە و یاریەكی داخراو بوو بەڵام لەدوای گۆڵی دووەمەوە مەودای گونجاومان لەبەردەست بوو.

وتیشی: بۆ یەكەمجارە دەتوانین باس لەئەگەری بەدەستهێنانی سێ نازناو بكەین بەڵام سەرەتا پێویستە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد كە بەبێ جۆن ستۆنز یاریەكانیان زۆر قورس دەبێت و هیوای ئەوەشی خواست كە گوندۆگان گرێبەستەكەی لەگەڵ مان سیتی نوێبكاتەوە و یانەكە جێنەهێڵێت.

لەهەمان كاتدا گوندۆگان دوپاتیكردەوە تائێستا هیچ بڕیارێكی لەبارەی داهاتوویەوە نەداوە و دڵنیایە كە هاندەرانی مان سیتی چەندە خۆشیاندەوێت