
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ئەگەر بتەوێت نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنیت دەبێت لە ریاڵ مەدرید ببەیتەوە چونكە ئەوان باشترینن لەو پاڵەوانێتیەدا، سەیری دوو یاریەكەی وەرزی رابردووم كرد، ئاستێكی نایابمان پێشكەشكرد بەڵام نەمانتوانی سەربكەوین بۆ یاری كۆتایی.
گواردیۆلا وتی: هەموو ساڵێك دەمانەوێت چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنین و نامانەوێت تیپێكمان هەبێت كە یەك نازناوی چامپیۆنز لیگ بباتەوە و لەبیری بكات، ئامانجمان ئەوەیە وەك ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بین و بەردەوام هەوڵی بردنەوەی ئەو نازناوە بدەین.
وتیشی: ساڵی رابردوو ئاستی نایابمان پێشكەشكرد بەرامبەر ریاڵ مەدرید و دواتر پیرۆزبایم لێكردن و شكستەكەمان قبوڵكرد، ئێستاش هەڵەیە ئەگەر وا بیر بكرێتەوە كە بۆ تۆڵە سەندنەوە دەچینە یاریگاوە و رۆژێكیش دێت كە نازناوی ئەو پاڵەوانێتیە بەدەستدەهێنین.
دوپاتیكردەوە، پێویستە یاریەكی باش پێشكەش بلكەیت ئەگەر بتەوێت بگەیتە یاری كۆتایی، تەنیا جیاوازی لەگەڵ وەرزی رابردوو ئەوەیە كە یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆیاندایە ئەگەرنا هەمان راهێنەر و هەمان شێوازی یاریزانان لە هەردوو تیپەكەدان.
دەشڵێت، ڤینیسیۆس یاریزانێكی باش و یەكلاكەرەوەیە لەو كاتانەی تۆپ بەدەستدەهێنێت بەڵام ریاڵ مەدری گەورەترە لە ڤینیسۆس و یاریزانی بەئەزموونی زۆریان هەیە.