
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێكیدا پاش بردنەوەیان لە لیستەر سیتی وتی لە كۆتاییەكانی ساڵی 2024 ئەنجامی زۆر خراپمان بەدەستهێنا و هیوادارم لەساڵی داهاتوو دووبارە نەبێتەوە.
پیپ وتیشی بەرامبەر لیستەر سیتی ئاستێكی باشمان پێشكەش نەكرد بەڵام ئەنجامێكی باشمان بەدەستهێنا.
راهێنەرە ئیسپانییەكە ئەوەی راگەیاند كیڤن دی برۆین یاریزانێكی كاریگەری و گرنگی پلانەكانێتی و دڵخۆشە لەگەڵ یاریزانێكی لەو شێوەیەدا كاردەكات.
لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرەكەی مان سیتی ئاماژەی بەوەكرد كێشەكان هێشتا بەردەوامن و دڵنیایە ئەم بردنەوە چارەسەری هەمووی نەكردووە بەڵام هیوادارە ئەم سێ خاڵە ببێتە دەستپێكی گەرانەوەیان بۆ ئاستە راستەقینەكەیان.
لە كۆتاییدا پیپ گواردیۆلا دڵنیای بە هاندەرانی یانەكەی داو رایگەیاند هەموو هەوڵێك دەدەن لە ئاست متمانەی سەرجەم هاندەراندابین و لە زۆرینەی یارییەكان دڵخۆشیان بكەین.