
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لیتۆن ئۆریێنت رایگەیاند، بێگومان سەرنجم لەسەر یارییەكەی ریاڵ مەدریدە، بەڵام لیتۆنیش شایەنی سەرنجە.
وتیشی: ئێمە تووشی لاوازی بووین لە پۆستی ناوەڕاست دوای پێكانەكەی ڕۆدری، نیكۆ گۆنزالێزیش یاریزانێكی گەنجە، تەمەنی 23 ساڵە، هەروەها هێزی جەستەیی زۆری هەیە لەبەر ئەوە گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆكردووە.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشكرد، دیاز و جێرمی دوكۆ و ئیدێرسۆن و ناتان ئاكی هەفتەیەكە بەشداری مەشقە بە كۆمەڵەكانیان كردووە و لە دۆخێكی باشدان.
دوپاتیشیكردەوە، هەندێك یاریزان شایەنی خولەكی زیاتربوون لەوەی بەدەستیان هێناوە، بەڵام ساڤینیۆ و دوكۆ ئاستی بەرزیان پێشكەش كردووە، ئەوەش بووەتە هۆی كەم بەشداریكردنی گریلیش.