
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڵاویكردەوە كە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكەیان نەشتەرگەریەكی بەپەلەی لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە .
یانەكە رایگەیاندوە، گواردیۆلا ماوەیەكی زۆرە بەدەست ئازارێكی توندی پشتیەوە دەناڵێنێت و گەشتێكی بەپەلەی بۆ شاری بەرشەلۆنە كردووە تا نەشتەرگەریە ئەنجامبدات لە ژێر دەستی میریا ئیلۆیكای پزیشكی ئیسپان و خۆشبەختانە نەشتەرگەریەكەی سەركەوتوو بووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، راهێنەرەكەیان تا دوای چاكبونەوەی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و لە یارییەكانی یانەكەیان ئامادەیی نابێت تا دوای یاریە نێودەوڵەتییەكانی مانگی نۆ.
دەشڵێن، لە كاتی ئامادەنەبوونی گواردیۆلا، خوانما لیلۆی یاریدەدەری ئەركی سەرپەرشتیاری و راهێنانەكانی یانەكەیان لە ئەستۆ دەگرێت و لە یارییەكانیشدا لە شوێنی راهێنەرە ئیسپانیەكە دەبێت.