پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر برایتۆن رایگەیاند، یەكێك لە یاریە قورسەكانی ئەم وەرزە چاوەڕێیان دەكات بەهۆی شێوازی یاریكردنی بەرامبەرەوە.

گواردیۆلا وتی: ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر سەرسام دەبم بە كارەكانی دی زێربی راهێنەری برایتۆن، چونكە ئەو بەردەوام پلانی نوێ بەكاردەهێنێت لە یارییەكاندا و كارەكانی سەرسوڕهێنەرن.

وتیشی: هەست بە دڵخۆشی دەكەم چونكە تا ئەم ساتەش لە كێبڕكێ كردنی نازناوەكانداین و ئامانجمان بەدەستهێنای سەرجەم ئەو نازناوانەیە كە بەشدارین تیایدا.

لەسەر پێكانەكانی یانەكەشی، گواردیۆلا ئاشكرایكرد، هالاند بەشداری یاریەكەی برایتۆن ناكات بەڵام دڵنیابن لەوەی كە كێشەكەی گەورە نییە و تەنیا بۆ ئەو یاریە ئامادە نابێت بەڵام فیل فۆدین و ستۆنز ئامادەن بۆ یاریكردن.

لەسەر ئاستی نابژیوانانی خولی ئینگلتەرا، گواردیۆلا رونیكردەوە كە ئەوان بە باشترین شێوە كارەكانیان ئەنجامدەدەن و ئەگەر هەڵە بكەن ئەوا وەك هەموو كەسێك هەست بە خراپی دەكەن و ئەركیان قورسە چونكە یارییەكانی پریمەر لیگ خێران.